وێنەو ڤیدیۆ..دو قینەوە لە سەربازگەیەكی بەغدا رویاندا
  2020-07-26       517       

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، دو تەقینەوە لە بنكەیەكی سەربازی لە باشوری بەغدا رویانداوەو بەبێ ئەوەی سروشتی تەقینەوەكان و زیانەكانیان ئاشكرابكات.

ئاوێنە: شانەی راگەیاندنی ئەمنی، لە بەیاننامەیەكی كورتدا رایگەیاند: سەهات 6:40 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 26ی تەمموزی 2020، دو تەقینەوەی یەك لەدوای یەك لەناوچەی "سەیدیە" لە نزیك هێڵی خێرای حیللە-بەغدا و بەدیاریكراوی لەناو بنكەی سەربازی "سەقەر" رویانداوە.

لەگەڵ ئەوەش بەیاننامەكە، سروشتی تەقینەوەكان و زیانەكانیانی نەخستۆتەڕو و ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەوەی بڵاویكردۆتەوە زانیاری سەرەتایین.

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×