لەبارەی گەشتە ئاسمانییەكانی عێراق بڕیارێكی نوێ دەدرێت
  2020-07-27       716       
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانیی عیراق بڕیاریدا بۆ ڕێگریكردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گەشتیاران بەر لە ٤٨ كاتژمێر لە گەشتكردنیان، پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنایان بۆ بكرێت.

ئاوێنە: جیهاد كازم، وتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانیی عیراق، لە راگەیاندراوێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، لەسەر بڕیارو ڕاسپاردەكانی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانیی عێراق، لە ٢٣ی ئەم مانگەوە گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەكانی عێراق بە رووی گەشتیارانی ناوخۆ و دەرەوە دەستیان پێكردۆتەوە، بەڵام بۆ پاراستنی تەندروستی گەشتیاران، چەند رێوشوێنێك گیراونەتەبەر.

بەگوێرەی بڕیارە نوێیەكە، بۆ ڕێگریكردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە هەموو بەش و شوێنەكانی فڕۆكەخانە، رێوشوێنی پێویست لەدوای هەموو گەشتێك دەگیرێنەبەرو شوێنەكان لەلایەن كارمەندانی تایبەتەوە پاكدەكرێنەوە، هەروەها گەشتیار دەبێت ٤٨ كاتژمێر بەر لە گەشتكردن و لەڕێی ئامێری (پی سی ئاڕ)ەوە، پشكنینی بۆ ئەنجام بدرێت و بەڵگەی پشكنینی پێبێت و بیسەلمێنێت كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نییە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×