سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا رایگه‌یاند، به‌هه‌مو هه‌وڵێكه‌وه كار بۆ تێپه‌ڕاندنی به‌ربه‌سته‌كان ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر وه‌زیره‌كانیش پێویسته بچنه سه‌ر شه‌قام و گوێ له داخوازیه‌كانی خه‌ڵك بگرن.
ئاوێنه: نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەكۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، مسته‌فا كازمی رایگه‌یاندوه، “به‌هه‌مو هه‌وڵێكه‌كه‌وه كارده‌كه‌ین بۆ تێپه‌ڕاندنی به‌ربه‌سته‌كان و جێبه‌جێكردنی پێداویستی و داخوازیه‌كانی هاوڵاتیان، وه‌زیر و فه‌رمانگه خزمه‌تگوزاریه په‌یوه‌ندیداره‌كانیشان راسپاردوه، سزای ئه‌و كه‌سانه بده‌ن كه بڕیاره‌كان وه‌ك خۆی جێبه‌جێناكه‌ن و گرفتیش له‌به‌رده‌م بڕیاری گرتنه‌به‌ری رێكاره یاساییه‌كان دروستده‌كه‌ن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، له‌سه‌ر وه‌زیره‌كان پێویسته گوێ له داواكاری خۆپیشانده‌ران بگرن و بچنه سه‌ر شه‌قام و پلانیان بۆ دۆخه‌كه هه‌بێت، هه‌روه‌ها پلانیش به‌گوێره‌ی داخوازیه‌كانی هاوڵاتیان دابنێن، “ڕێگاكەمان گەڕانەوەی نیە و بەردەوام دەبین لە بەهێزكردنی دامەزراوەكانی دەوڵەت و جێبەجێكردنی داواكاری گەلەكەمان”.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق باسی له‌وه‌شكردوه، هێزه ئه‌منیه‌كان پابه‌ندن به پارێزگاریكردن له هه‌ر جموجوڵێكی خۆپیشانده‌ران، لێپرسینه‌وه‌ش له‌هه‌ر لایه‌نێك ده‌كه‌ن كه هه‌ڵه به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران بكات.