عێراق: كاره‌با لەهەرێمی کوردستان‌و تورکیاوه‌ هاوردە دەکەین
  2020-07-28       433       
وەزیری کارەبای حكومه‌تی‌ عێراق ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ لەلەهەفتەی‌ داهاتوەوە کارەبا لەهەرێمی کوردستان‌و تورکیا هاوردە دەکەن، ئه‌مه‌ش لەکاتێکدایه‌ كه‌ بەرهەمی‌ کارەبای‌ هەرێم بەشی‌ بەکارهێنانی‌ ناوخۆی‌ ناکات.

ئاوێنه‌: بەگوێرەی هەواڵێکی سومەریەنیوز، ماجد مەهدی حەتوش، وەزیری کارەبای حکومەتی عێراق رایگەیاندووه‌، چارەسەری کێشەی کارەبا دەکەن، لەتورکیاو هەرێمی کوردستانەوە وزەی کارەبا هاوردە دەکەن، لەماوەی دو رۆژی داهاتودا دەست بەو پرۆژەیە دەکەن.

نوسینگەی‌ راگەیاندنی‌ پارێزگاری‌ نەجەف بڵاویکردەوە، وەزیری‌ کارەبای‌ عێراق بەڵێنیداوە لەهەفتەی‌ داهاتوەوە پشکی‌ کارەبای‌ نەجەف زیاد بکات، ئەوەش پاش کۆبونەوەی لوئەی‌ یاسری،‌ پارێزگاری‌ نەجەف‌و عەدنان زورفی،‌ پەرلەمانتاری‌ عێراق لەگەڵ وەزیرە کارەبادا.

لەراگەیەنراوەکەی‌ پارێزگاری‌ نەجەفدا ئەوەش هاتووە، وەزیری‌ کارەبای‌ عێراق باسی‌ لەوەکردووە، چارەسەریان داناوە بۆ زیادکردنی‌ بڕی‌ کارەبا، ئەوەش بەهێنانی‌ 450 مێگاوات کارەبا لەهەرێمی‌ کوردستان‌و 200 میگاواتیش لەتورکیاوە.

لێدوانه‌كه‌ی‌ وەزیری‌ کارەبای‌ عێراق لەکاتێکدایە كه‌ لەهەرێمی کوردستان کێشەی کارەبا هەیەو رۆژانە لەنێوان 10 بۆ 12 کاتژمێر کارەبا هەیە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×