مسته‌فا کازمی جەژنانە دەدات بە هەژاران
  2020-07-29       540       

حكومەتی عیراق بڕیاریدا جەژنانە بەسەر خێزانە كەمدەرامەتەكانی تۆڕی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تیدا دابەش بكات و قه‌رزی سه‌ر زیاترله‌ ١٧ هه‌زار كه‌سی سه‌ربه‌ تۆڕه‌كه‌ش سڕیه‌وه‌.

ئاوێنه‌: لە كۆوونەوەی ئەمڕی ئەنجومەنی وەزیراندا كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تیی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌ڕێوه‌چوو، بڕیاردرا بڕی ٧٥ هەزار دینار وەكو جەژنانە بدرێتە ئەو خێزانە هەژارانەی كە چاودێری كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.

هەر لەو كۆبونەوەیەدا بڕیار درا قەرزی سەر ١٧   هەزار و ٥٥٢ كەسی كەمدەرامەتی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتیش بسڕدرێتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×