وەزارەتی دارایی و ئابوری سیستمی ئۆنلاینی بۆ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی بۆ خه‌رجی
داموده‌زگاكانی حكومه‌ت خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و ئەمڕۆش وەزیری دارایی رەزامەندی
لەسەر یەكەمین داواكاری بە سیستمی ئۆنلاین دا.
ئاوێنە: بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی
كوردستان، وەزارەتەكە سیستمی ئۆنلاینی بۆ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی بۆ
خه‌رجییه‌كانی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابوری ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 29 ته‌موزی
2020 ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر جێبه‌حێكردنی یه‌كه‌مین داواكاری به سیستمی ئۆنلاین بۆ
خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت دا.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به هه‌ماهه‌نگی
له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی ته‌كنولۆجیای زانیاری، خولێکی تایبەت بۆ نوێنەرانی سەرجەم وه‌زاره‌ت
و ده‌سته و فه‌رمانگه نه‌به‌ستراوه‌كانی وه‌زاره‌ت لەماوەی رابردودا بۆ بەکارهێنانی
سیستمی ئەلیکترۆنی (IIS) بۆ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر خه‌رجییه‌كانی به‌ركاربردنیان
كرده‌وه.
سیستمی ئۆنلاین بۆ چۆنییه‌تی وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی داواكاری خه‌رجی له‌لایه‌ن
وه‌زاره‌ت و ده‌ستەو فه‌رمانگه نه‌به‌ستراوه‌كانی وه‌زاره‌ت لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی
کارنامەی کابینەی نۆیه‌م و بەئامانجی برەودان بە شەفافییەت و کەمکردنەوەی ڕۆتین و ڕاییکردنی
کارەکان بە خێرایی لە بواری خەرجییە بەکاربەرەکییەکانی حکومەت و کەمکردنەوەی خەرجیەکان
بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.
به‌پێی ئه‌م سیستمه، دیوانی وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌و فه‌رمانگه نه‌به‌ستراوه‌كانی
وه‌زاره‌ت، داواكاری خه‌رجی به سیستمی ئۆنلاین بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری ره‌وانه
ده‌كه‌ن و دوای وردبینی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.