عێراق پێشنیاری بەستنەوەی دەروازە سنورییەكانی هەرێم بە دەروازە سنورییەكانی فیدراڵەوە دەكات
  2020-07-29       600       
كۆبونەوەی ئەنجومەنی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق

دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند: پێشنیاردەكەن بۆ لایەنە باڵاكان كە حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندبكرێت بە بڕیاری ژمارە 13ی ساڵی 2019 كە بەستنەوەی دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان بە دەروازە سنوریەكانی حكومەتی فیدراڵ و هەروەها یەكخستنی رێكارە گومرگییەكان لەخۆدەگرێت.

ئاوێنە: دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: ئەمڕۆ ئەنجومەنی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق بەسەرۆكایەتی عومەر عەدنان وائیلی و بەبەشداری نوێنەرانی وەزارەت و دەستەو پارێزگا پەیوەندیدارەكان لەڕێگەی ڤیدیۆكۆنفرانسەوە كۆبونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەنجومەنی دەستەكە رێككەوتون لەسەر ئەوەی پێشنیار بەرزبكەنەوە بۆ لایەنە باڵاكان تاوەكو حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندبكرێت بە جێبەجێكردنی بڕیاری ژمارە 13ی ساڵی 2019 كە بەستنەوەی دەزوازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان بە دەروازە سنورییەكانی فیدراڵ و هەروەها یەكخستنی رێكارە گومرگییەكان لەخۆدەگرێت كە ئەوەش دەستەبەری دادپەروەریی دەكات لە جێبەجێكردنی بڕیارەكان بەسەر تەواوی دەروازە سنورییەكاندا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×