بەغداد بۆ چاودێریکردنی دەروازە سنوورییەکان پێشنیازێک دەدات بە هەولێر
  2020-07-30       710       

دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق، پێشنیازێک دەخاتەڕوو بۆ ئەوەی دەروازە سنوورییەکانی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بخرێنە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی بەغدا.
 
ئاوێنه‌: حکوومەتی ناوەندی عێراق، پێشنیاز دەخاتە بەردەم حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چاودێریکردنی دەروازە سنوورییەکان.

ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق بڵاوی کردەوە، دەستەی دەروازە سنوورییەکان، پێشنیازێک دەخاتە بەردەم لایەنی بەرامبەر بۆ ئەوەی دەروازە سنوورییەکانی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بخرێنە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی بەغداد.

لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە کە پێشنیازەکە بۆ مەرجی رێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی هەرێم پێشکەش دەکرێت.

وەزیری ناوخۆی عێراق، عوسمان غانمی دوێنێ سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمدا کۆبووەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×