لە عێراق 68 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-07-30       412       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو هەزارو 963 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 68 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو دو هەزارو 85 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 18 هەزار و 18 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان دو هەزارو 963 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 68 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو دو هەزارو 85 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 121 هەزار و 263 كەس و لەوانە چوار هەزارو 671 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 85 هەزارو 546 كەسیان چاكبونەتەوەو 31 هەزار و 46 كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن كە لەوانە 446 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×