دو موشەك لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا كەوتنەوە خوارەوە
  2020-07-30       321       

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند: دو موشەكی جۆری كاتیۆشا لەنزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كەوتونەتە خوارەوە بەبێ ئەوەی زیانیان هەبوبێت.

ئاوێنە: شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: دو موشەكی جۆری كاتیۆشا لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كەوتونەتە خوارەوەو زیانیان بەدواوە نەبوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە رونبۆتەوە هەڵدانی دو موشەكەكە لە دو شوێنی جیاوە بوە لە نزیك رێگای نێودەوڵەتی لە ناوچەی رەزوانیە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×