ئەمریكا سزاكانی سەر ئێران فراوانتر دەكات
  2020-07-31       265       

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: سزاكانی سەر ئێران فراوانتر دەكەن بەشێوەیەك ژمارەیەكی زیاتری ئەو كانزایانە بگرێتەوە كە ئێران لە بەرنامە ئەتۆمی و سەربازیی و موشەكییەكانیدا بەكاریدەهێنێت.

ئاوێنە: مایك پۆمپیۆ، ئەمڕۆ هەینی، رایگەیاند، وڵاتەكەی 22 جۆری كانزای تایبەتی دیاریكردوە كە لە بەرنامە ئەتۆمی و سەربازی و موشەكییەكاندا بەكاردەهێنرێن.

هۆشداریشیدا كە ئەمریكا سزای ئەو كەسانە دەدات كە بەئاگایانە ئەو جۆرە كانزایانە لەوانە گرافیت و كانزا خاوەكانی دیكە بۆ ئێران دەگوازنەوە.

بی بی سی نوسیویەتی، ئەمریكا بەرلەوە سزای بەسەر بەشێك لە پیشەسازی كانزایی ئێراندا سەپاندبو بە ئامانجی كەمكردنەوەی داهاتی ئەو وڵاتە، بەڵام سزا نوێكان بەشێوەیەكی سەرەكی بۆ كردنە ئامانجی بەرنامە موشەكی و ئەتۆمییەكەی ئێران داڕێژراون.

 


زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×