ئاماری‌ ئه‌مرۆی‌ كۆرۆنا له‌عێراق..3346 توشبو، 888 چاكبونه‌وه‌، 70 گیانله‌ده‌ستدان
  2020-07-31       285       
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێری‌ رابردودا 3346 كه‌سی‌ دیكه‌ توشی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا بون‌و 70 توشبوش گیانیانله‌ده‌ستداوه‌و 888 كه‌سیش چاكبونه‌ته‌وه‌.

ئاوێنه‌: ئه‌مرۆ هه‌ینی‌‌ وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوی‌ بڵاوكرده‌وه‌، به‌پێی‌ ئاماره‌كه‌ له‌ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێری‌ رابردودا 3346 كه‌سی‌ دیكه‌ توشی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا بون‌و 70 توشبوش گیانیانله‌ده‌ستداوه‌و 888 كه‌سیش چاكبونه‌ته‌وه‌.

تائێستا 124 هەزارو 609 كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری‌ عێراق توشی‌ كۆرۆنابون، له‌و ژماره‌یه‌ 87 هه‌زارو 434 توشبو چاكبونه‌ته‌وه‌و 4741 كه‌سیش به‌هۆی‌ ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×