2020-07-31   1115     
ئهندامێكی پهرلهمانی كوردستان باس لهچیرۆكی كوردێكی ڕۆژههڵاتی كوردستان دهكات كه بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان، لهئێران سزای 10 ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سهپێنراوهو لهشاری ههولێریش بهتۆمهتی سیخوڕیكرد بۆ ئێران، سزای چوار ساڵ زیندانیكردنی بهسهردا سهپێنراوه.
کورد بوون چەند سەختی؟!
چیرۆکی تراژیدی کوردێکی ڕۆژهەڵات!
(حسین عبدالرحمن محی الدین) کوردێکی دانیشتوی شاری (بانە)یە، بەتۆمەتی سیخوڕی کردن بۆ (پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق) دادگای شاری (سنە) سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەردا داوەو دوای بەسەر بردنی چوارساڵ لەحوکمەکەی کەبەبارمتە مۆڵەت دەدرێت بۆ سەردانی ماڵەوەیان، لەوکاتەدا ڕادەکات بۆ باشور وخۆی ڕادەستی un دەکات، دواتر بەقسەی کەسوکارەکەی لەکەمپی un دەستگیردەکرێتو نزیکەی دو ساڵ بێ دادگایی کردن دەمێنێتەوە.
کەسوکاری ناوبراو هانایان هێنا بۆ نوسینگەی سلێمانی پەرلەمان و دواتر یاداشتەکەمان گەیاندە سەرۆکایەتی پەرلەمان وبەندەش بەشێوەی (پرسیاری نوسراو) لەڕێگەی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدارم کرد کەبەداخەوە لەمانگی شوباتەوە هێشتا وەڵامەکەم وەرنەگرتۆتەوە.
دوو رۆژ پێش ئێستا لەڕێگەی کەسوکارەکەیەوە ئاگادار کرامەوە کە بەداخەوە ناوبراو لەدادگاکانی هەرێمی کوردستان (هەولێر) بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئێران بەچوار ساڵ حوکم دراوە.
تراژیدیای ئەم خانەوادە ئەوەیە کوڕەکەیان لەئێران ولەباشووری کوردستان بەتۆمەتی سیخوڕی حوکم دراوە، وە ئەو خانوەی کە پیرەدایکی ناوبراوی تێدا نیشتەجێیە وەک بارمتە دەستیبەسەرداگیراوەو لێ یان سەنراوە.
بڕیارە تۆمەتبار تەمییزی بڕیاری حوکمەکەی بکاتەوەو داواکارم لەندامانی دادگای تەمییز ی بەڕێز پێداچوونەوە بەحوکمەکەی دا بکەن وئەم خانەوادە لەم تراژیدیایە دەرباز بکەن.
ئایا دەکرێت کەسێک لەدو ووڵاتەوە بەتۆمەتی سیخوڕی حوکم بدرێت؟! کێ دەڵێت لەهەردووکیان بێ تاوان نیە!؟ کە لەئێران حوکم دراوەو هەڵهاتوە چۆن سیخوری بۆ ئێران دەکاتەوە؟! ئەمانە هەموی پرسیارن بەگوتەی کەسوکارەکەی، لەلایەکی تر بەم دۆخە سەختە ئابوریەی ئێران وهەرێم هاتوچۆی کەسوکاری زۆر قورسو گران دەکەوێت.
یان ئەمەش یەکێکی ترە لەدۆخە سەختیەکانی کوردبوون.
ئەبوبەکرهەڵەدنی
٣١ی تەمموزی ٢٠٢٠