''حكومەتی عێراق لەبەرنامەیدایە بەمنزیكانە بۆ كۆنترۆڵكردنی خاڵە سنورییەكانی هەرێم بجوڵێت''
  2020-08-01       1226       

دەستەی خاڵە سنورییەكانی عێراق ڕایگەیاند، حكومەتی عێراق لەبەرنامەیدایە بەمنزیكانە بۆ كۆنترۆڵكردنی خاڵە سنورییەكانی هەرێم بجوڵێت و بۆ ئەو مەبەستەش لەنێوان هەرێم و فیدراڵدا لێکتێگەیشتن هەیە.  

ئاوێنه‌: عومەر وائیلی، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی خاڵە سنورییەكانی عێراق  ڕاگەیاند، حكومەت لەبەرنامەیدایە دەسەڵاتەكانی خۆی بەسەر خاڵە سنورییەكانی هەرێمی كوردستاندا كە تائێستا لەژێر كۆنترۆڵی دەوڵەتدا نیە بسپەێنێت.  

وائیلی ئاماژەی بەوەشکردووە، حكومەتی فیدراڵ و هەرێم لێکتێگەیشتنیان لەسەر خاڵە سنورییەكانی هەرێم هەیە، حكومەتی فیدراڵیش بەمنزیكانە بەرەو خاڵە سنورییەكانی هەرێم دەجوڵێت دوای كۆنترۆڵكردنی تەواوەتی ئەو خاڵە سنورییانەی كە دەكەونە چوارچێوەی بەرپرسیارێتی حكومەتی فیدراڵیەوە.  

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەرێمی كوردستان خاوەنی پێنج خاڵی سنوورییە كە لەلایەن حكومەتی فیدراڵیەوە بەفەرمی دانیانپێدانەنراوە.  
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×