عەلی باپیر: هەرێمی كوردستان زۆر پوكاوەتەوە و بچوك بۆتەوە
  2020-08-01       362       

ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی لە پەیامی جەژنە پیرۆزەدا ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر لەسەر ئەو بیركردنەوە هەڵەیەی كە ئەم هەرێمەی پێ ئیدارە دراوە بەردەوام بن، وڵاتەكەمان زیاتر دەپووكێتەوە.

عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی هەندێك هەڵەی كوشندە، كە هەندێك لەبەرپرسەكانمان ئەنجامیان داوە، هەرێمەكەمان زۆر پوكاوەتەوە، زۆر بچووك بۆتەوە، بۆیە ئەگەر لەسەر ئەو بیركردنەوە هەڵەیەی كە ئەم هەرێمەی پێ ئیدارە دراوە بەردەوام بن، وڵاتەكەمان زیاتر دەپووكێتەوە، زیاتر بچووك دەبێتەوە.

دەشڵێت: “كێشە و گرفتەكانی نێو خۆمان، هەروەها لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی دراوسێ زیاتر دەبن”.

جەختیشی كردۆتەوە، جێی خۆیەتی ئەم ڕۆژە بكرێتە ڕۆژێك بۆ بەخۆدا چوونەوە، چاو بەخۆدا گێڕانەوە و ڕاستكردنەوەی هەڵەكانمان، بیربكەینەوە كە چ شتێك ئێمەی بە ئێرە گەیاندوە؟
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×