تەندرووستی هەولێر: بابەتی ئۆکسیجینی نەخۆشخانەی ڕزگاری لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان بە هەڵە باسی لێوەدەکرێت
  2020-08-01       352       

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەولێر لەبارەی چەند باس و خواسێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رایگەیاند، “بابەتی ئۆکسیجینی نەخۆشخانەی ڕزگاری لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان بە هەڵە باسی لێوەدەکرێت”.
 
ئاوێنه‌: لەراگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەولێر لەسەر دەڕچوونی هەندێک باس و خواس دەربارەی دووبارە نەمانی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی رزگاری رایگەیاند، “بەداخەوە دەبینین دوبارە بابەتی ئۆکسیجینی نەخۆشخانەی ڕزگاری لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان بە هەڵە باسی لێوەدەکرێت”.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکراوە، “هەمولایەك دڵنیادەکەینەوە، بە هیچ شێوەیەك ئەو کێشەیە بونی نییە و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بەردەوامن بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی”.

لە ٣٠ی تەمموز بەهۆی تۆمارکرانی ژمارەیەکی زۆر لە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەولێر، کێشەی نەبوونی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی رزگاری سەریهەڵدا. دوای رووداوەکە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  بریاردرا بەپێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆلینەوە و بەدواداچوونی تایبەت بە رووداوەکە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×