2020-08-01   526     
جێگری سه‌رۆكی ئیمارات و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و حاكمی دوبه‌ی شێخ محه‌ممه‌د بن را‌شد، رایگه‌یاند، له وێستگه‌كانی به‌راكه بۆ وزه‌ی ئه‌تۆمه‌ی له ئه‌بوزه‌بی یه‌كه‌م كوره‌ی ئاشتی له وڵاتی عه‌ره‌بی بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌تۆمی به‌گه‌ڕ خرا.
ئاوێنە: له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر شێخ محه‌ممد بن را‌شد وتی، "ئه‌مڕۆ شه‌ممه تیمی كاركردن توانیان به سه‌ركه‌وتووی سوته‌مه‌نی ئه‌تۆمی عه‌مبار بكه‌ن و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گشتگیر بكه‌ن و پرۆسه‌ی به‌گه‌ڕخستن ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته پیرۆزبایی له برایه‌كه‌م محه‌ممه‌د بن زاین ده‌كه‌م."
باسی له‌وه‌ش كرد، "ئامانجی به‌گه‌ڕخستنی چوار وێـستگه‌ی ئه‌تۆمی، چاره‌گێكی پێداویستی وڵات بۆ كاره‌با به رێگه‌یه‌كی دڵنیا و باروه‌ڕپێكراو و بێكێشه دابین ده‌كات."
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، "ئیمارات گه‌ردیله‌ی له‌ت كرد و ده‌یه‌وێ گه‌له‌ستێره‌كان بپشكنێت، ئه‌مه‌ش نامه‌یه‌كه بۆ جێهان كه‌وا عه‌ره‌ب ده‌توانن له رێڕه‌وی زانستیدا به‌رده‌وام بن و ركابه‌ری نه‌ته‌وه گه‌وره‌كان بكه‌ن، هیچ شتێك ئه‌سته‌م نییه."