بازاڕی میوە و سەوزەفرۆشانی شارەزور گڕیگرت
  2020-08-01       363       

بازاڕی میوە و سەوزەفرۆشانی قەزای شارەزور ئەمڕۆ شەممە گڕیگرت و تیمەكانی ئاگركوژێنەوە و بەرگری شارستانی سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە بون.

ئاوێنه‌:  بەگوێرەی زانیارییەكان، بەهۆی ئاگرەكەوە ژمارەیەك لە دوكانەكانی ئەو بازاڕە سوتاون، تا ئێستاش ئەندازەی زیانە گیانی و داراییەكانی ئەو روداوە نادیارە، دۆسیەی لێكۆڵینەوەش لە روداوەكە كراوەتەوە.

ئەوە لەكاتێدایە، مانگی نیسانی ساڵی رابردوش، لە هەمان بازاڕ و بە هەمانشێوە ئاگر كەوتەوە و زیانی دارایی لێكەوتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×