حەیدەر عەبادی پێشوازی لە بڕیارەکەی مستەفا کازمی دەکات
  2020-08-01       602       

هاوپەیمانێتی نەسر کە لەلایەن حيیدەر عەبادی-یەوە سەرکردایەتی دەکرێت لە راگەیەندراوێکدا پێشوازی لە بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات.
 
ئاوێنه‌:  لەراگەیەندراوێکدا هاوپەیمانێتی نەسر ئاماژەی بە بڕیارەکەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەربارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە بەرواری ٦ی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو داوە و پێشوازی لێکردووە. هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “هاوپەیمانییەكە ئومێدەوارە لە هەمو دامودەزگا و هێزە سیاسییەکان هاوكاربن لەپێناو نەهێشتنی ئەو لەمپەرانەی پەیوەست بە یاسای هەڵبژاردن و كاری کۆمسیۆن و رێوشوێنەکانی حکومەت هەن، ئەو رێكارانەی گرەنتیکەری هەڵبژاردنێکی پاک و ئازادن، دور لە سایەی دەرەکی و هەژمون و ساختەکاریی”.

شایەنی باسە لەو راگەیەندراوەداهاوپەیمانی نەسر تیشک دەخاتە سەر راستگۆیی تەواوی سیستمە سیاسییەکە بەندە لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و ئاستەکانی پاکیی و گوزارشتکردنی لە هێزی گەل و داخوازییەکانی

دوێنێ شەو محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد هەڵبژاردنی پێشوەختە نزیکتر بکرێت و هێشتا زووتر ئەنجام بدرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×