نورى مالیکى: بەبێ ڕەزامەندى پەرلەمانتاران کەس ناتوانێت پەرلەمان هەڵبوەشێنێتەوە
  2020-08-01       1136       

نورى مالیکى سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا ڕایگەیاند، هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمانى عێراق بەپشتبەستن بە دوو قۆناغ دەبێت و بەبێ ڕەزامەندى پەرلەمانتاران کەس ناتوانێت پەرلەمان هەڵبوەشێنێتەوە.  

ئاوێنه‌: مالیکى ئەمڕۆ شەممە ئاماژەى بەوەکرد، هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان بەدوو قۆناغ دەبێت، یەکەمیان ئەو لایەنانەى کە داواى هەڵوەشاندنەوە دەکەن، دووەم ئەو لایەنانەى کە بڕیار لەسەر هەڵوەشاندنەوەکە دەدەن، جەختیشیکردووەتەوە، هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان بە دەنگدان دەبێت لە پەرلەمان، هیچ لایەنێکى دیکە دەسەڵاتى هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمانى نییە بەبێ رەزامەندى پەرلەمان لەسەر هەڵوەشاندنەوەى خۆى.  

سەرۆك وەزيرانى عێراق، مستەفا كازمى رێکەوتی ٦ی حوزەيرانى ٢٠٢١ى وەكو وادەی بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى پێشوەخت لە عێراق راگه‌یاند.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×