وێڕای كەمكردنەوەی هەناردەكردن، داهاتی نەوتی مانگی رابردوی عێراق لە مانگەكانی پێشوتر زیاتر بوە
  2020-08-01       385       

وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی داهات و هەناردەی نەوتی بۆ مانگی تەمموز ئاشكراكردو دەشڵێت: وێڕای كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت بەهۆی پابەندبون بە رێككەوتنی "ئۆپیك پڵەس"ەوە، بەڵام داهاتی فرۆشی نەوت لە مانگی تەمموزدا بەراورد بە داهاتی چەند مانگی رابردو زیادی كردوە.

ئاوێنە: وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: كۆی گشتی هەناردەی نەوت لەمانگی رابردودا 85 ملیۆن و 663 هەزارو 290 بەرمیل بوەو داهاتەكەشی سێ ملیارو 487 ملیۆن و 139 هەزار دۆلار بوە.

عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتەكە رایگەیاندوە: وێڕای كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت بەهۆی پابەندبون بە رێككەوتنی "ئۆپیك پڵەس"ەوە، بەڵام داهاتی نەوتی مانگی تەمموز بەراورد بە مانگەكانی رابردو زیادی كردوە.

عاسم جیهاد ئاماژەی بەوەداوە كە لەمانگی تەمموزدا تێكڕای هەناردەی رۆژانەی نەوت دو ملیۆن و 763 بەرمیل بوەو تێكڕای نرخی فرۆشتنی یەك بەرمیلیش لەو مانگەدا 40.708 دۆلار بوە.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئێران لە رێگەی روسیاوە: ئیسرائیل نامانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×