خالید شوانی: ئومێد زۆرە دوای جەژن لەگەڵ بەغدا بگەینە رێككەوتن
  2020-08-01       229       

خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستاندن لەگەڵ بەغدا رایگەیاند، "گفتوگۆی باش" لەنێوان هەردو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کراوەو دوای جەژن کۆبونەوەکان دەستپێدەکەنەوەو ئومێدیش زۆرە بگەنە رێككەوتن.

ئاوێنە: خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستاندن، بە "روداو"ی راگەیاند"گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا زۆر باش بەرەوپێش دەچن، ئێستا خاڵە هاوبەشەکان زیاترن لە ناکۆکەکان".

وتیشی"ئەگەر هەر بەوشێوەیە دانوستاندنەکان بەردەوام بن، بە ئومێدێکی زۆرەوە لە گفتوگۆکانی دوای جەژن دەگەینە رێککەوتن".

خالید شوانی ئاماژەی بەوەکرد، کە دوای جەژن گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا دەستپێدەکەنەوە و هەرێمی کوردستان دوا پێشنیارەکانی خۆی و وەڵامی داواکارییەکانی بەغداشی ناردوەتەوە و وتیشی"لەلایەن بەغداوە وەڵامی ئیجابی هەن، بۆیە ئومێدی رێککەوتن زۆرەو کەشوهەوای دانوستاندن ئێستا زۆر باشترە لە پێشوتر".

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ بەغدا، ئەوەشی وت، کە هەرێمی کوردستان هەر رێککەوتنێک لەگەڵ بەغدا بکات، لەسەر بنەمای دەستوری عێراق دەیکات، "نەک لەسەر حیسابی هیچ شتێکی دیکە و ئەو رێککەوتنەشی دەیکەین لەسەر بودجە و موچەیە".


زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×