حكومەت بڕی یەك ملیار دیناری بۆ تەندروستی هەولێر تەرخانكرد
  2020-08-01       220       

وەزارەتی تەندروستی ئاشكرایكرد: بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی هەولێر تەرخانکرا.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی پەتای کۆرۆنا، بەفەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی هەولێر تەرخانکرا.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە ئەو پارەیەی تەرخانكراوە بە شێکە لە بودجەی فریاکەوتنی حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا کە بۆ دەڤەر و پارێزگاکانی هەرێم تەرخانکراوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×