رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە رێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا جەژنە پیرۆزەیان لەیەکدی کرد.
ئاوێنه: بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی وەزیرانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، کازمی ھیوای سەقامگیری و پێشکەوتنی بۆ گەلی تورکیا خواستووە.
هەر لە میانی پەیوەندییەکەدا ھەردوو سەرۆک تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵیەکان، پرسەکانی ناوچەکە و هەماهەنگییان لە بوارە جیاجیاکاندا کردووە.
لەلایەکی دیکەوە، بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە سەرۆکایەتی پەیوەندییەکانی سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پیرۆزبایی لە کازمی کردووە و ھیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەی بۆ خواستووە.
هەروەها ئەردۆغان جەختی لە پشتیوانیی تورکیای بۆ عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کردووەتەوە.