خورماتوو.. شه‌ڕ له‌نێوان كورد و عه‌ره‌ب دروست ده‌بێت
  2020-08-02       636       
بەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک خێزانی عەرەبی هاوردە بە هاوکاری پۆلیسی فیدراڵی چونەتە سەر گوندە کوردەکانی سنورەکانی داودە و قەزای خورماتوو و دەیانەوێت دەست بەسەر  زەوی و زار و گوندەکاندا بگرن.

ئاوێنه‌: بەپێی زانیارییەکان ئەو خێزانانە ژمارەیان 15 خێزان زیاترە و خێوەتیان هەڵداوە و دەڵێن ئەم زەویانە هی ئێمەیە،هاوڵاتیانی کوردی ناوچەکە ڕووبەڕوویان بونەتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردووشدا دەیان جار عەرەبە هاوردەکان بە هاوکاری هێزە ئەمنیەکان و بەبڕیاری پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکوک هەوڵیانداوە گوندە کوردییەکانی ئەو ناوچانە داگیربکەن.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×