سەرۆك وەزیرانی كه‌نه‌دا پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات
  2020-08-02       406       
جەستن ترودۆ سەرۆك وەزیرانی حکومەتی فیدراڵی کەنەدا لە ئۆتاوای پایتەخت پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی  ئاراستەی سەرجەم مۆسڵمانان کرد .

ئاوێنه‌: پەیامی سەرۆك وەزیران بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز

ئۆتاوا، ئۆنتاریو

دەقی پەیامی سەرۆك وەزیران ؛ 

ئەم ئێوارەیە دوای خۆرئاوا بوون تەواوی موسڵمانی کەنەدا و جیهان ئاهەنگی کۆتایی مانگی ڕەمەزان مانگی  ڕۆژو و نوێژکردن دەگێڕن.

جەژنی قوربان  گرنگترین کەرنەڤاڵی ئیسلامە ، لەم کاتەدا موسڵمانان ستایش و هاوسۆزی خۆیان بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی دەردەبڕن . موسڵمانان سەرلەبەیانی رۆژی جەژن نوێژی تایبەتی جەژن ئەنجام دەدەن و خۆشەویستی و لێبوردەیی خۆیان بۆ یەکتر نیشان دەدەن .

ترودۆ لە بەشێکی پەیامەکەیدا ڕایگەیاند " ئەم ساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کورۆنا و پابەندبوون بە ڕێنمایی  خۆپارێزی تەندرووستی ، جەژن و ئاهەنگێڕانی ئەم ساڵی موسڵمانان جیاواز دەبێت ، موسڵمانانی کەنەدا بە درێژایی مانگی ڕەمەزان  لە ماڵەکانی خۆیان مانەوە و نوێژ و تاعەتی خۆیان بەڕێوەدەبرد . لە مانگی ڕەمەزاندا وێڕای پابەندبوونیان بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی پەتای کورۆنا ، بەردەوام کۆمەك و هاوکاریان  گەیاندە خەلکانیك کە پێویستییان بە کۆمەك ویارمەتی بووە . بۆیە بە هاوکاری هەمووان ئەم رۆژگارە ناخۆشەش لەوڵاتەکەمان تێدەپەڕێنین .

 کەواتە جەژنی ڕەمەزان بۆ هاوڵاتیان بەگشتی هەلێکە بۆ ئاشنابوون کە موسڵمانانی کەنەدا  لە دوو بواری تەندرووستی و ئاینیی  کاری جوان پێشکەش وڵاتەکەیان دەکەن ، بەجۆرێك جەژنی پێکەوەژیانی هەمەڕەنگ جوانتر دەکات . 

بەناوی خۆم و سۆفیای هاوسەرم  هاوبەشی ئاهەنگ گێڕانی جەژنی قوربانی پیرۆز دەبین. 

جەژنتان پیرۆز
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×