ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ(کۆڤید-١٩) لە جیهان گەیشتە سەرووی ١٨ ملیۆن کەس.
ئاوێنه: ژمارەی تووشبووان بە خێراییەکی زۆر بەرز دەبێەوە. رۆژانە ٢٠٠-٣٠٠ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن و کۆی گشتئ تووشبووان هەر ٣-٤ رۆژ جارێک ملیۆنێک کەس زیاد دەکات.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە تەواوی جیهان زۆرێک لە خەڵک نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنایان هەیە و سەردانی نەخۆشخانە ناکەن، خۆیان لە ماڵەوە کەرەنتین دەکەن. بەم جۆرەش ژمارەی ئەوان ناچێتە سەر ئامارە فەرمییەکان.
لە بەرامبەردا، رۆژانە ١٥٠-٢٥٠ هەزار کەس لە ڤایرۆسەکە چاک دەبنەوە و نەخۆشخانەکان جێدەهێڵن. تا ئێستا ١١ ملیۆن ١٥٥ هەزار کەس لەم ڤایرۆسە چاک بوونەتەوە.
ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تا ئێستا ٦٨٨ هەزاری کەسی لەناوبردووە و رۆژانە ئەم ژمارەیە لە زیادبووندایە.