لە 24 کاتژمێری رابردوودا 63 کەس لە عێراق بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
  2020-08-02       136       

لە 24 کاتژمێری رابردوودا 63 کەس لە عێراق بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەڵام ژمارەی تووشبوون کەمتر بووە لە ژمارەی ئەوانەی لەو ماوەیەدا وەکو تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون.

ئاوێنه‌:  وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تووشبوون، گیانلەدەستدان و چاکبوونەوە لە کۆرۆنای راگەیاند. کە تێیدا هاتووە: 63 کەس بەهۆی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە، دوو هەزار و 447 کەسی دیکە تووشبوون، هەروەها دوو هەزار و 611 کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

بەپیی راگەیەندراوی ئەمڕۆ (شەممە، 2-8-2020)ـی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، تائێستا 129 هەزار و 151 کەس لە عێتراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و، 91 هەزار و 886 کەس، واتا رێژەی 71٪ـیان چاکبوونەتەوە.

هەروەها لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوی رۆژانەی وەزارەتی تەندروستیی عێراقی تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنادا هاتووە "ئێستا 298 کەس لە نەخۆشخانەکانی عێراق لەژێر چاودێریی چڕدان و تاوەکو ئێستاش چوار هەزار و 868 کەس گیانیان لەدەستداوە".
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×