كۆشكی سپی: هەڵبژاردن لە مانگی 11 ئەنجام دەدرێت
  2020-08-02       529       

گەورە بەرپرسێكی كۆشی سپی ئەمریكا رایگەیاند: رۆژی 3ی 11ی 2020 هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەڕێوەدەچێت، ئەوەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەو وڵاتە پێشنیاری دواخستنی هەڵبژاردنەكەی كردبو.

ئاوێنە: بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ یەكشەممە، مارك مێدۆس، سەرۆكی كارمەندانی كۆشكی سپی، بە كەناڵی "سی بی ئێس"ی راگەیاندوە"رۆژی 3ی تشرینی دوەم هەڵبژاردن ئەنجام دەدەین و سەرۆك ترامپ هەڵبژاردنەكە دەباتەوە."

وتەكانی ئەو گەورە بەرپرسەی كۆشكی سپی دوای ئەوە دێن كە لە چەند رۆژی رابردودا، ترەمپ لە تویتێكدا پێشنیاری دواخستنی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی وڵاتی كردبو.

مارك مێدۆس وتوشیەتی: کاتێک دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بە بیرۆکەی دواخستنی هەڵبژاردن کردبو لە نیگەرانییەوە بو سەبارەت بە دەنگدان بە رێگای نامەی پۆستە.

رۆژی پێنجشەممەی رابردو، دۆناڵد ترەمپ لە تویتێكدا رایگەیاندبو: ئەگەر دەنگدان لەڕێگەی نامەی پۆستەوە بێت، ئەوا هەڵبژاردنی 2020، نادەقیقترین و پڕساختەترین هەڵبژاردن دەبێت لە مێژودا. ترامپ، ئەوەشی بە "سوكایەتی" بۆ ئەمریكا ناوبردبو.

سەرۆكی ئەمریكا پێشنیاری كردبو هەڵبژاردنەكە دوابخرێت تا ئەو كاتەی خەڵك دەتوانن بەشێوەیەكی سروشتی و متمانەپێكراو و  پارێزراو لە نەخۆشی كۆرۆنا، دەنگ بدەن.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×