تەندروستی پێشمەرگە رونکردنەوەیەک لەسەر باری تەندروستی سابیر کوردستانی بڵاوده‌كاته‌وه‌
  2020-08-03       523       

دەزگای تەندروستی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، زیاتر لەهەفتەیەكە هونەرمەند سابیر كوردستانی توشی كۆرۆنا بووە و هەموو پێداویستییەكی چارەسەری بۆ دابینكراوە.

ئاوێنه‌: دەزگای تەندروستی پێشمەرگە لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، زیاتر لە هەفتەیەكە هونەرمەند سابیر كوردستانی لەدوای توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی ئاسا، لەسەرەتای گەیشتنی بەنەخۆشخانە هەموو پێداویستیەكی چارەسەری بۆ دابینكراوە، تەنانەت بەهەوڵی كارگێڕی نەخۆشخانە و بەرپرسانی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە پلازمای خوێنی بۆ دابینكراوە و هەموو پێداویستیەكی چارەسەری و ژووری تایبەتی بۆ دابینكراوە، لەئێستاشدا باری تەندروستی جێگیرەو بەردەوام لەژێر چاودێری پزیشكی پسپۆڕدایە.

هونەرمەند سابیر كوردستانی هونەرمەندێكی نابینایە و چەند گۆرانی هەیە بەناوبانگترینی (من غەریبم).
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×