مستەفا کازمی پێشوازی لەو منداڵە دەکات کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە سوکایەتی پێکرا
  2020-08-03       1004       

سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە حامید سەعید کرد، ئەو منداڵەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە سوکایەتی پێکراو و گرتە ڤیدیۆییەکەی لە تۆڕەمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەیەکی فراوانی لێکەوتەوە، کازمی رایگەیاند، سەربازانی هێزی پاراستنی یاسا رەفتارێکی دور لە رەوشت و یاسایان ئەنجامداوە و لەکارەکانیان دورخراونەتەوە، هەروەها راپێچی دادگا دەکرێن.

ئاوێنه‌: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دوشەممە مستەفا کازمی پێشوازی لە حامید سەعید کردوە و ئەو رەفتارەی هێزەکانی پاراستنی یاسا بەرامبەری ئەنجامیانداوە بە "دور لەر رەوشت و یاسا"ی ناوبردوە و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر سەرپێچیکراونی یاسا پێکهێناوە.

ئەوەش هاتوە، کازمی جگە لە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە، بڕیاریداوە بە کۆتاییهێنان بە راژەی کارکردنی ئەو سەربازانەی ئەو رەفتارەیان ئەنجامداوەو دۆسیەکەشیان رەوانەی دادگا دەکرێت.

دوێنێ میدیاکانی عێراق گرتەیەکی ڤیدیۆیان بڵاوکردەوە کە تیایدا دەردەکەوێت هێزە ئەمنییەکان بەدڕندەترین شێوە سوکایەتی بە منداڵێک دەکەن و بەزۆر ناچاری دەکەن قسەی نەشیاو بەرامبەر بە دایکی بکات.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×