کوەیت گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ 31 وڵات رادەگرێت
  2020-08-03       344       
وتەبێژی حکومەتی کوەیت رایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەسەر راسپاردەی وەزارەتی تەندروستی، بڕیاردراوە گەشتە ئاسمانییەکان بۆ 31 وڵات بەشێوەیەکی زۆر سنوردار بەڕێوەبچێت و گەشتەکان بە داخراوی دەمێنەوە.

ئاوێنە: تارق مزرم، وتەبێژی حکومەتی کوەیت لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، دەسەڵاتی تەندروستی وڵاتەکەیان هۆشداریداوە لە دەستپێکردنەوەی گەشتەکان بۆ 31 وڵات کە خاوەن رەوەندێکی زۆر هاوڵاتین لە کوەیت کە مەترسی زیاتربڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا دەکرێت، لە دیارترینی ئەو وڵاتانەش بریتین لە هیندستان، پاکستان، میسڕ، فلیپین، چین، ئێران، بڕازیل، ئیتاڵیا و عیراق.


تائێستا لە کوەیت 67 هەزار کەس توشی کۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش 400 توشبوی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.



زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×