نرخی زێڕ لە بۆڕسەی جیهانی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوویەوە
  2020-08-03       826       
دوای زیادبوونی خواست لەسەر زێڕ، نرخی زێڕ لە بۆڕسەی جیهانی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوویەوە.
 
ئاوێنه‌: لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسەی زێڕی عەیار ٢٤ لە بازاڕەکانی جیهان گەیشتووەتە هەزار و ٩٧٦ دۆلار.

ئەم نرخەی ئێستا لە بازاڕەکانی جیهان تۆمار کراوە لووتکەی بەرزبوونەوەیە بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی رابردوو.

نرخی ئێستای زێڕی عەیار ٢١ لە بازارەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق گەیشتە ٣٤٦ هەزار دیناری عێراقی.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×