ترەمپ دادوەرێکی بە رەگەز عێراقی بۆ پۆستێکی باڵا کاندید کرد
  2020-08-03       698       

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دادوەرێکی بە رەگەز عێراقی بۆ پۆستێکی باڵا کاندید کرد و ئەنجوومەنی پیران رەزامەندی لەسەر کاندیدکردنی نیشاندا.

ئاوێنه‌: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە لیژنەی دادوەری لە ئەنجوومەنی پیران رەزامەندی دا لەسەر کاندیدکردنی دادوەری بازنەی ئۆکڵاند لە ویلایەتی میشیگان، هالە جەربووع بۆ بوونی بە دادوەری فیدڕالی نیشان داوە کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئەو پۆسته کاندید کرابوو.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە هالە جەربووع بە منداڵی لەگەڵ خێزانەکەی روویان لە ئەمریکا کردووە، بەمەش دەبێتە یەکەم هاووڵاتیی کلدانی ئەمریکی وەک دادوەری فیدڕالی کاندید بکرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×