ئێران مەرجی پشکنینی کۆرۆنا بۆ گەشتیارانی هاتوو لە عێراقەوە دادەنێت
  2020-08-03       398       

حکوومەتی ئێران مەرجی پشکنینی سەلامەتی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ گەشتیارانی هاتوو لە عێراقەوە دادەنێت.
 
ئاوێنه‌:  دەسەڵاتدارانی ئێران، مەرجی پشکنینی سەلامەتی لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر گەشتیارانی عێراق، دادەنێت کە روو لەو وڵاتە دەکەن.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، لەلایەن بەرپرسانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تاران ئاگادارکراونەتەوە لەوەی هەر گەشتیارێکی عێراقی لە رێگەی ئەو فڕۆکەخانەیەوە روو لە ئێران بکات، پێویستە پشکنینی PCR ی پێ بێت و سەلامەتی لە ڤایرۆسی کۆرۆنای بسەلمێنێت.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە ئەم رێکارە لە سبەی سێشەممەوە دەچێته واری جێبەجێکردنەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×