فەریق روكن عەبدولوەهاب ساعدی دەنگۆی تیرۆرکردنی رەت دەکاتەوە
  2020-08-04       215       

فەریق روكن عەبدولوەهاب ساعدی، سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆری عێراق رەتی كردەوە كە هەوڵی تیرۆركردنی درابێت.

ئاوێنه‌: عەبدولوەهاب ساعدی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە کە تیایدا هاتووە “بەهیچ شێوەیەك هەوڵی تیرۆركردنم نەدراوە و ئەو دەنگۆیەی لەوبارەیەوە بڵاوكراوەتەوە، دوورە لە راستییەوە”.

پێشتر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دەنگۆی ئەوە بڵاوكرابوویەوە كە سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، فەریق روكن عەبدولوەهاب ساعدی لە دەورووبەری شاری بەغدا، رووبەڕووی هەوڵێكی تیرۆركردن بووەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×