2020-08-04   370     
ژوری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی خۆپارێزی ده‌ركرد و رایگه‌یاند، هاتوچۆ له‌نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته، پێویسته كارمه‌ندان و كرێكاره‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت پابه‌ندبكرێت به به‌ستنی ده‌مامك ئه‌گه‌رنا به 150 هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێن.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ژوری ئۆپراسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان، ئه‌مڕۆ سێشەممە ژوری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به سه‌رپه‌رشتی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به ئاماده‌بونی ئه‌ندامانی ژوری ئۆپه‌راسیۆن كۆبوه‌وه، سه‌باره‌ت به گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی پێویست بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌ژێر ڕۆشنایی بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان، ئه‌م بڕیارانه‌ی لای خواره‌وه په‌سه‌ندكران.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبون به‌به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كراوه‌ته‌وه، به‌جۆرێك میكانیزمی گونجاو پێویست و له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی ته‌ندروستی گه‌رمیان ده‌گیرێته‌به‌ر
باس له‌وه‌شكراوه، ژوری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆدۆخی ته‌ندروستی گه‌رمیان له‌ژێر ڕۆشنایی یاداشت و ڕاسپارده‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیاندا كردوه و ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركردوه.
ده‌قی بڕیاره‌كان:
یه‌كه‌م: پێویسته سه‌رجه‌م (ماركێت و ڕیستۆرانت و شوێنه بازرگانییه‌كان و سه‌نته‌رو نۆرینگه‌پزیشكییه‌كان وپزیشكی ددان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و تاقیگه‌یی و شوێنه‌گه‌شتیارییه‌كان و پاركه‌كان و كافتریا‌و چاخانه‌كان و هۆڵه‌كانی وه‌رزش و له‌شجوانی و مه‌له‌وانگه‌كان) به‌گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی و جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن, به‌پێچه‌وانه‌وه بۆهه‌ریه‌كێك له‌وكارو پیشه جیاوازانه سزای دیاریكراو له‌به‌یانی ژماره46ی وه‌زاره‌تی ناوخۆیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێده‌كرێت.
دوه‌م: به‌رده‌وامیدان به‌قه‌ده‌غه‌كردنی گشت بۆنه‌كان(پرسه‌ی ماته‌مینی,ئاهه‌نگ و بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان)
سێیه‌م: ڕاگرتنی هاتوچۆ له‌نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بۆماوه‌ی یه‌ك هه‌فته.
چواره‌م: ژوری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان قائیمقامیه‌ته‌كانی سنوره‌كه‌ی ڕاده‌سپێرێت به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان و پۆلیسی گه‌رمیان له‌گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست , به‌رامبه‌ر ئه‌و شوفیرانه‌ی ئۆتۆمبیلی(تایبه‌ت, كرێ, بارهه‌ڵگر و ئۆتۆمبێلی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نێوشار) كارده‌كه‌ن و خۆیان و سه‌رنشینه‌كانیشیان پابه‌ندنه‌بون به جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كان, بڕگه‌ی یازده‌یه‌م له‌به‌یانی ژماره46ی وه‌زاره‌تی ناوخۆیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێبكرێت.
پێنجه‌م: دامه‌زراوه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌بێت كارمه‌ندان و كرێكاره‌كانیان پابه‌ندبكه‌ن به‌به‌ستنی ده‌مامك و ڕێنماییه خۆپارێزییه‌كان جێبه‌جێبكه‌ن,به‌پێچه‌وانه‌وه‌بڕی(150.000)سه‌دوپه‌نجا هه‌زاردینارخاوه‌نی دامه‌زراوه‌كه سزاده‌درێت.
شه‌شه‌م: ژوری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌نزیكه‌وه‌چاودێری جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیار‌و ڕاسپاردانه ده‌كات,ئه‌ولیژنانانه‌ی كه‌له‌پێشوترداپیكهێنراون بۆبه‌دواداچون وپشكین ئاكتیڤده‌كرێنه‌وه و سه‌ردانی مه‌یدانییان ده‌بێت و ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیانیش پشت به‌ڕاپۆرته‌كانیان ده‌به‌ستێت, به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر لیژنه‌یه‌ك كه‌مته‌رخه‌می له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیاندا به‌دی بكرێت توشی لێپێچه‌نه‌وه‌ی یاسای ده‌بن.
حه‌وته‌م: پێكهێنانی لیژنه‌ی باڵای پشكینین و به‌دواداچون له‌سه‌ر ئاستی ئیداره‌ی گه‌رمیان(به‌سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌ی گه‌رمیان و ئه‌ندامێتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سنوره‌كه) تایبه‌ت به پرسی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
هه‌شته‌م: ده‌سه‌ڵات ده‌درێت به‌قائیمقامیه‌ته‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌ر ڕێوشوێنێكی دیكه‌ی پێویست بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
نۆیه‌م ئه‌م بڕیارانه له كاتژمێر12:00ی شه‌وی 5ی ئابی 2020ه‌وه جێبه‌جێده‌كرێن.