توركیا بە دوو فرۆكەی جەنگی هێز رەوانەی برادۆست دەكات
  2020-08-04       535       

چەند هەفتەیەكە سوپای توركیا بەردەوامە لە پێشرەوی كردن و بەزاندنی خاكی هەرێمی كوردستان و ئەمجارە هێزی زیاتر و چەكی قورس ڕەوانەی بنكە سەربازییەكانی لە سنووری برادۆست دەكات.

ئاوێنه‌: ئاژانسەكانی هەواڵ لەنێوخۆی توركیا بڵاویان كردەوە، لە گەرووی "سەرزێلۆكان" لە سنووری برادۆست سوپای توركیا لەرێگای دوو فرۆكەی جەنگییەوە هێزی زیاتر رەوانەی ئەو شوێنانە دەكات كە ئێستا كۆتا بنكەی سەربازی خۆیەتی لەسەر خاكی هەرێمی كوردستان.

زیاتر لە چوار هەفتەیە ، سوپای توركیا لەرێگای فرۆكەی بێ فرۆكەوان و بەزاندنی خاكی هەرێم و لەشكركێشی سنوری پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك بەخەستی بۆردومان دەكات سەرەڕای شەهید و برینداربوونی ژمارەیەك هاووڵاتی ڕەز و باخێكی زۆری جوتیاران سوتاوە.
 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×