عیراق كاره‌با له‌ توركیا ده‌كڕێت
  2020-08-04       509       
بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی كاره‌با،عیراق 450 مێگاوات كاره‌با له‌ كه‌ركوكه‌وه‌ بۆ پارێزگاكانی خوارووی عیراق ده‌نێرێت و 200 مێگاوات كاره‌بای تریش له‌ توركیا ده‌كڕێت.

ئاوێنه‌: ئه‌حمه‌د موسا عه‌بادی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عیراق ڕایگه‌یاند، له‌ ڕێگه‌ی هێڵی خورمه‌ڵه‌- كه‌ركوكه‌وه‌، 450 مێگاوات كاره‌با بۆ به‌غدا و پارێزگاكانی تری خوارووی عیراق ده‌نێرن و 200 مێگاوات كاره‌باش له‌ توركیا ده‌كڕن و له‌ ڕێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌یگه‌یه‌ننه‌ پارێزگاكانی باشووری عیراق، بۆ ئه‌وه‌ مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا له‌ گفتوگۆدان.

وتیشی: به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و دابه‌زینی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌ وێستگه‌كانی كاره‌با، سه‌عاته‌كانی پێدانی كاره‌با له‌ عیراق كه‌مبوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌م نزیكانه‌ قه‌یرانی كاره‌با تێده‌په‌ڕێنن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×