قەرەبوی ئەو کەسانە دەکرێتەوە کە موڵکەکانیان به‌ر شەقامی 100 مەتریی سلێمانی ده‌كه‌وێت
  2020-08-04       988       

پارێزگاری سلێمانی لیژنه‌یه‌كی باڵای بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی به‌رده‌م شەقامی 100  مەتری -شاڕێی بابان- پێكهێناو ژماره‌یه‌ك بڕیاریشی بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ركرد كه‌ زه‌ره‌رمه‌ندبون.

ئاوێنه‌: به‌گوێره‌ی نوسراوێكی پارێزگای سلێمانی كه‌ واژۆی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی له‌سه‌ره‌ بڕیاردرا لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی به‌رده‌م شاڕێی بابان به‌سه‌رۆكایه‌تی پارێزگارو 11 ئه‌ندام‌و چاودێرێک پێکبهێنرێت.

لەخاڵی سێیەمدا فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه‌، "قەرەبوی ئەو کەسانە دەکرێتەوە کە مافی یاسایی‌و فەرمی سەلمێندراویان لەسەر ئەم شاڕێیە هەیە". 

هەروەها لەخاڵی چوارەمیشدا هاتووە، "لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سلێمانی‌و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی دیکەوە هەر دامەزراوەو کەلوپەل‌و سەرخانێکی سەر ئەم شاڕێیە (کە بەر رێگاکە دەکەون)و مۆڵەتی یاساییان هەیە، دەخەمڵێنرێن‌و قەرەبوی خاوەن ماف دەکرێتەوە".


دەقی بڕیارەکان..

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×