تەندروستی لوبنان: 30 كه‌س گیانیانلەدەستداوەو زیاتر لە 3 هەزار کەسیش برینداربون
  2020-08-04       363       
بریندارانی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌
به‌پێی‌ ئاماری‌ وەزارەتی تەندروستی لوبنان، به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌یرویته‌وه‌ 30 كه‌س گیانیانلەدەستداوەو زیاتر لە 3 هەزار کەسیش برینداربون.

ئاوێنه‌: ئێواره‌ی‌ ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌، دو ته‌قینه‌وه‌ی‌ به‌هێز به‌یروتی‌ پایتەختی لوبنانی‌ هه‌ژاند.

وەزارەتی تەندروستی لوبنان رایگه‌یاند، به‌پێی‌ ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان‌و به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌یرویته‌وه‌ 30 كه‌س گیانیانلەدەستداوەو زیاتر لە 3 هەزار کەسیش برینداربون.

تەقینەوەکان لەدەوروبەری ماڵی سەعد حەریری، سەرۆکوەزیرانی پێشوی لوبنان رویاندا، به‌ڵام وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ لوبنان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ سەعد حەریری سەلامەتە. 

حەمەد حەسەن، وەزیری تەندروستی لوبنان دوای‌ ته‌قینه‌وه‌كان رایگەیاند، تەقینەوەکان لەکۆگایەکی یاریی ئاگریندا بووەو چاوه‌روانده‌كرێت ژماره‌ی‌ قوربانییه‌كان زیاتر بێت.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×