ترەمپ: هەندێک جەنەراڵمان پێیان وایە تەقینەوەکەی بەیرووت بەهۆی بۆمب یان هێرش بووە
  2020-08-05       677       

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی ئاب، ڕایگەیاند هەندێک جەنەراڵمان پێیان وایە کە تەقینەوەکەی بەیرووت بەهۆی هێرشیک یەک تەقینەوەی بۆمبێکەوە بووە.

دۆناڵد ترەمپ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی ئاماژەی بۆ تەقینەوە گەورەکەی شاری بەیرووتی پایتەختی لوبنان کرد و وتی، "ئەمریکا ئامادەیە دوای ئەو تەقینەوەیەی شاری بەیرووت، یارمەتی لوبنان بدات... بەڕاستی تەقینەوەکە وەک هێرشێکی ترسناک وابوو".

فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا لە درێژەی قسەکانیدا سەرنجی بۆ ئەوە ڕاکێشا چاوی بە هەندێک جەنەراڵ کەوتووە، کە پێیان وایە "تەقینەوەکە نائاسایی بووە و بە بۆمبێک یان بە شتێکی دیکە ڕوویداوە".

دوێنێ سێشەممە، تەقینەوەیەکی گەورە لە بەندەری شاری بەیرووت لە لوبنان ڕوویدا، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان لە ڕووداوەکەدا 100 کەس مردن و زیاتر لە 3500 کەسیش برینداربوون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×