١٠ هاووڵاتی عێراق بەر تەقینەوەکەی بەیروت کەوتن
  2020-08-05       350       


مانگی سووری عێراقی رایگەیاند کە ١٠ هاووڵاتی عێراقی بەر تەقینەوەکەی دوێنێی بەیروتی پایتەختی لوبنان کەوتن.


 
ئاوێنه‌: لە راگەیەندراوێکدا، مانگی سووری عێراقی ئاشکرای کرد کە لە رووداوەکەی دوێنێی لوبنان ١٠ هاووڵاتی عێراقی بریندار بوون.

بەپێی راگەیەندراوەکە باری تەندروستی ئەو ١٠ هاووڵاتییە عێراقییە جێگیرە و مانگی سووری عێراقی ژمارەیەکی تەلەفۆنی تایبەتی داناوە بۆ ئەوەی بە هانای ئەو عێراقییانە بگەن کە بوونەتە قوربانی تەقینەوەکە.

بەپێی راگەیەندراوەكە لەئێستادا، عێراقییە برینداربووەكان لە نەخۆشخانەیەكی باشووری بەیروت چارەسەر وەردەگرن.

ئێوارەی دوێنێ‌ سێشەممە، تەقینەوەیەكی بەهێز لە بەندەری شاری بەیروت پایتەختی لوبنان رووی دا و بەهۆیەوە بەپێی دوایین ئامار، ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزاری دیکەیش برینداربوون.

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×