نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەی تۆمارکرد
  2020-08-05       489       

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە ٤٤ دۆلار و ٣٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئاوێنه‌: هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خامی خۆرئاوای تەكساس بە ٤١ دۆلار و ٥٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

مانگی نیسانی رابردوو نرخی نەوتی خاوی برێنت و تەكساس لەبازاڕەكانی جیهاندا نزمترین ئاستیان تۆماركرد بەجۆرێك نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت لەخوار ٢٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەكراو خاوی تەكساس-یش گەیشتە -٣٩ دۆلار.

شارەزایانی ئابوریش هۆكاری دابەزینی نرخی نەوتیان بۆ گرێبەستەكانی فرۆشیاران گەڕاندەوە كە پێویست بوو خاوەنەكەی پێش ٢١-٤ بڕی ئەو نەوتە وەربگرێت كە پێشتر كڕیویەتی لەكاتێكدا سەرجەم كۆگاكانی نەوت پڕبوون، ئەوەش وایكرد بازرگانان هەولێ ئەوەبدەن بەپەلە ئەو نەوتەی كڕیویانە بیفرۆشنەوە، لەبەرئەوەی بەهۆی نەبوونی شوێنی عەمباركردنەوە، بەهای ئەو نەوتەی كڕیبوویان زۆر دەكەوت لەسەریان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×