چۆن تەقینەوەکەی لوبنان ڕوویدا؟
  2020-08-05       1203       
نيتراتي ئەمۆنیۆم چییە و چۆن دەبێتە هۆی تەقینەوە!

نيتراتی ئەمۆنیۆم ، مادەیەکی کیمیایی و هێما کیمیاوییەکەی (NH4NO3)، مادەیەکی بلوری بێ ڕەنگەو لە ئاودا دەتوێتەوە.

نيتراتی ئەمۆنیۆم یەکێکە لەو مادانەی بەهۆی خراپ هەڵگرتن و خەزن کردنەوە زۆرترین قوربانی و کارەساتی خستووەتەوە لەمێژووی مرۆڤایەتیدا.

بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکانی لوبنان تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت بەهۆی گڕگرتن و تەقینەوەی بڕێکی زۆر لە نيتراتی ئەمۆنیۆم بووە کە بەپێێ قسەکانی سەرۆک وەزیرانی لوبنان ٢٧٠٠ تۆن بووە.

نيتراتی ئەمۆنیۆم لە دروستکردنی پەینی کیمیاوییدا بەکاردەهێنرێت و جوتیارەکان بە ئاسانی دەستیان دەکەوێت، هەروەها بەکارهێنانەکانی تری بۆ دروستکردنی بۆمب و تەقەمەنییە بە تایبەتی لە تەقاندنەوەی کانە بەردی و خەڵوزییەکاندا.

نيتراتی ئەمۆنیۆم بەئاسانی گڕدەگرێت و دەبێتە هۆی ئاگرکەوتنەوەو دواتر تەقینەوەی، بەهۆی بونی ئۆکسجین لە پێکهاتەکەیدا، بۆیە دەبێت بە وریایی و ڕێنمایی پێویستەوە هەڵبگیرێت و بپارێزرێت.

لە مێژوودا دەیان ڕووداوی تەقینەوەی گەورەو کارەسات ڕویداوە بەهۆی خراپ هەڵگرتنی نيتراتی ئەمۆنیۆم کە سەدان قوربانی لێکەوتووەتەوە.

لە زۆرینەی وڵاتان مامەڵەکردن و کڕین و فرۆشتنی نيتراتی ئەمۆنیۆم ئاسان نییە و مامەڵەکانی بەئاگاداری لایەنە ئەمنییەکان دەبێت و ناو و ناونیشانی و زانیاری ئەو کەسانەی بازرگانی پێوە دەکەن یان بۆ بەکارهێنانی پیشەسازی و کشتوکاڵ دەیکڕن دەبێت لای هێزە ئەمنییەکان زانراو بێت لەگەڵ ئەو بڕەی دەیکڕن و مەبەستی بەکارهێنانەکەی.

بەهۆی ئاسان دەستکەوتنی هەندێک جار، لە زۆرێک لەو وڵاتانەی ناکۆکی و شەڕ و تەقینەوەی تیادایە، نيتراتی ئەمۆنیۆم بۆ دروستکردنی بۆمب بەکاردەهێنن.

ئەمەش لینکی داتای ئەو کارەسات و تەقینەوانەیە کە بەهۆی نيتراتی ئەمۆنیۆمەوە لە جیهاندا ڕوویداوە لە ساڵی ١٩١٦ ەوە تا ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێی بەیروت.
https://en.wikipedia.org/wiki/Ammonium_nitrate_disasters

ئەمەش ڤیدیۆی ڕوداوێکی تری تەقینەوەی ٨٠٠ تۆنلە نيتراتی ئەمۆنیۆمە.
https://www.facebook.com/physics.scienceist/videos/595877100867237

ئاوات عەلی
خوێندکاری خوێندنی باڵا لە زانستی کیمیا لە زانکۆی ستۆکهۆڵم
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×