وه‌زیری په‌روه‌رده‌: چه‌ند خاڵێك بۆ چۆنیه‌تی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن ده‌ده‌ینه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
  2020-08-05       681       
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند ساڵی خوێندنی (2020ـ2021) به‌ هه‌مان شێوه‌ی ساڵی ڕابردوو، ڕه‌هه‌ندێكی تێدایه‌، كه‌ ئه‌ویش ڕه‌هه‌ندی ته‌ندروستییه‌ و پێویستمان به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌ندروستییه‌.

ئاوێنه‌: د.ئالان حه‌مه‌ سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشەممە  له‌ كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌ هه‌ڵه‌بجه‌، ڕایگه‌یاند: "سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خویندن، دوێنێ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تمان هه‌بوو و ئاماژه‌مان به‌ چه‌ند خاڵێ كردوووه‌، وه‌زاره‌ت خەریکی دوایین خاڵەکانی بەرنامەیەکە كه‌ ده‌یه‌وێت پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی بكات، کە ئەویش تایبەتە به‌ چۆنیەتییی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی (2020 ـ 2021".

وەزیری پەروەردە ڕوونیشی كرده‌وه‌: "ساڵی خوێندنی (2020ـ2021) به‌ هه‌مان شێوه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ (2019ـ2020)، ڕه‌هه‌ندیكی تێدایه‌، كه‌ ئه‌ویش ڕه‌هه‌ندی ته‌ندروستییه‌ و پێویستمان به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌ندروستییه‌، هه‌روه‌ها پێویستیشمان به‌ ڕاوێژ و ڕا وه‌رگرتن و فه‌رمان ده‌رپێكردن ده‌بێت له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ ته‌رح ده‌كرێته‌ سه‌ر یه‌كێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران".

پڕۆسەى خوێندنى ساڵی رابردوو لەهەرێمى کوردستان بەهۆى بڵاوبوونەوەى کۆرۆناوە بەشێکى پەکیکەوت و وەزارەت بڕیارى جیاجیایدا بۆ تەواوکردنى وەرزى خوێندن، لەرێگەى خوێندنى ئەلیکترۆنى و دەرچوونى خوێندکاران.  
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×