وه‌زیرێكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ مەولود چاوشئۆغڵو كۆبویه‌وه‌
  2020-08-05       877       
ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی ئابی ٢٠٢٠، مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ئەنقەرە کۆبوونەوە.
 
ئاوێنه‌: لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند کە پێشوازی کردووە لە ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی عێراقی.

چاوشئۆغڵو لە توویتەکەیدا وتی، “لەگەڵ ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی عێراقی پێشهاتەکانی عێراق، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ حکوومەتی هەرێم و بارودۆخی تورکمانانمان تاوتوێ کرد”.

هەروەها مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا وتوویەتی، “هەموو کات پالشپتی برا تورکمانەکانمان دەکەین”.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×