لە عێراق 77 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-08-05       319       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو هەزارو 834 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 77 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو دو هەزارو 339 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 16 هەزار و 531 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان دو هەزارو 834 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 77 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو دو هەزارو 339 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 137 هەزار و 556 كەس و لەوانە پێنج هەزارو 94 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 98 هەزارو 442 كەسیان چاكبونەتەوەو 34 هەزار و 20 كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن كە لەوانە 519 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×