تەندروستی سلێمانی ئاماری ئەمڕۆی كۆرۆنای ئاشكراكرد
  2020-08-05       1082       

تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە، 34 توشبوی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكان كراون و هەشت توشبوش نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوەو دو توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: بەپێی ئاماری رۆژانەی كۆرۆنا كە لەلایەن د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە بڵاوكراوەتەوەو وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، 34 توشبوی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون.

هەر بەگوێرەی ئامارەكە ئەمڕۆ هەشت توشبوی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوەو دو توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

ئامارەكە ئەوەی خستۆتەڕو كە لە ئێستادا 135 توشبوی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی ماون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×