محەمەد حاجی مەحمود، سكرتێری حزبی
سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان دەڵێت: هێزی پێشمەرگە هی حزبەكانن و هیچ حزبێكیش
ئامادە نییە هێزەكەی خۆی بخاتە چوارچێوەیەكی نیشتمانییەوە. پێشی وایە بە بێ بونی
نیەتی باش، هێزی پێشمەرگە یەكناخرێتەوە.
ئاوێنە: محەمەد حاجی مەحمود، لە لێدوانێكدا
بۆ ماڵپەڕی رەسمی پارتی، دەر‌باره‌ی یه‌كسختنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م
یه‌كخستنه‌وه‌ی و هاوكاریی هاوپه‌یمانان وتویەتی"باوه‌ڕ ناكه‌م پێشمه‌رگه به‌بێ
نیه‌تی باش یه‌ك بگرێته‌وه، هێزی پێشمه‌رگه هی حزبه‌كانن، هیچ حزبێك ئاماده نییه
هێزه‌كه‌ی خۆی ئاماده بكات و بیخاته یه‌ك چوارچێوه‌ی نیشتمانییه‌وه."
محەمەد حاجی
مەحمود وتوشیەتی"ئه‌مه خراپه، ده‌بێت هێزی حزبی كۆتاییی پێ بهێنرێت، ڕه‌نگه
هاوپه‌یمانان بڵێن ئێمه پاره ده‌ده‌ین و پێداویستیی جلوبه‌رگ ده‌ده‌ین ئێوه‌ش ده‌بێت
یه‌كیان بخه‌ن. بەداخەوە له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر بە نیو كاتژمێر هێزه‌كه نه‌ماو
هه‌ركه‌س بۆ ماڵی خۆی، هێز ده‌بێت ته‌ته‌وعی پێ بكرێت، نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ر
به حزبێك بێت."